بەچی تۆمەتبارن؟

ئۆپەراسیۆنی دژە تیرۆر لە غوێران؛ چەندین چەکدار دەستگیرکران

ئیبراهیم حەسەن – حەسەکە

یەکینەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر “YAT” چوونەسەر حەشارگەی ژمارەیەک چەکدار لە ناوچەی غوێران-ی حەسەکە، ئەوەش دوای تێوەگلانیان لە کردەوەکانی تۆقاندن، ئاژاوەگێڕی و هاندان بۆ دروستکردنی پشێوی.

بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان دژەتیرۆر، ئەو کردەوانە بریتی بوون لە داخستنی رێگاوبانەکان، پەکخستنی ژیانی گشتی، دەرکردنی هەڕەشە و سوکایەتیکردن بە هێماکانی کورد.

لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکەدا، چەندین چەکدار دەستگیر کران، لە کاتێکدا هێزە ئەمنییەکان بەردەوامن لە راوەدوونان و دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی تۆمەتبارن بە بەشداری‌کردن لەو کردەوانەدا.

ئامانجی ئەم ئۆپەراسیۆنە، بەپێی هەمان زانیارییانی، رێگریکردنە لە هەوڵەکانی تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری و دروستکردنی پشێوی و گرژی لە ناوچەکەدا.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا