شارەوانی سلێمانی وادەڵێت

ئەو درەختانەی لە پڕۆژەی یەکتربڕی گۆیژە هەڵکەندراون دەچێندرێنەوە

شۆڕش قادری

ئەو دار و درەختانەی لە پڕۆژەی یەکتربڕی گۆیژە هەڵکەندراون، دەگوازرێنەوە و دواتر لە شوێنێکی گونجاو دەچێندرێنەوە.

سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی چەند وێنەیەکی کارکردنی تیمەکانیانی داناوە و نووسیویەتی، لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی پرۆژەی یەکتربڕی گۆیژەدا، تیمە شارەزاکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی باخچەکان دەستیان کردووە بە گواستنەوە و پاراستنی ئەو نەمام و سەوزاییانەی دەکەونە ناو سنووری پرۆژەی ناوبراو لە سەرەوەی بازنەی مەلیک مەحمود لە زۆنی 11.

شارەوانی سلێمانی ئەو کارە بۆ پاراستن و رێگریکردن لە وشکبوونی دار و درەختان دەکات و دواتر لە شوێنی گونجاو دەیانچێننەوە.