"هێزن بۆ کورد"
هاوڵاتیان دڵخۆش نین بە کشانەوەى هێزى هاوپەیمانان
964+
ئەحمەد محەمەد – سلێمانى
ئەمڕۆ، هێزەکانى هاوپەیمانان کۆتاییان بە ئەرکەکانیان هێنا و عێراق و هەرێمى کوردستانیان جێهێشت، هاوڵاتیانیش دڵخۆش نین بەو هەنگاوە.
مایکى 964 لە سلێمانى، لەبارەى کشانەوەى هێزەکانى هاوپەیمانان راو بۆچوونى خەڵکى وەرگرتووە، زۆربەى بۆچوونەکانیش بەو ئاراستەیەن کە بە کشانەوەى هێزەکانى هاوپەیمانان دڵخۆشنین.
یەکێک لە هاوڵاتیان باسى لەوەکردووە کە بوونى هێزەکانى هاوپەیمانان، پارێزبەندییە و هێز و وزەیە بۆ کورد.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح