چاوان لە وێزێ دەبێتە جووتیار؛ بەزمی تەماتەڕنین و بەشوودانی لە “دادەدێ”

964+
ژووری هەواڵ

لە یەکەمین ئەڵقەی بەرنامەی “دادەدێ”، چاوان رووی کردە گوندی وێزێ لە سنووری قەزای چۆمان، کە بە بەرهەمهێنانی تەماتەی بەناوبانگە، لەبری پێشکەشکاری، بووە شاگردی جووتیارەکانی گوندەکە و خۆی دەستی کرد بە تەماتەڕنینەوە.

لەناو بەزمی کارکردن و شوێنگرتنەوەی جووتیاران، چاوان بڕیاری دا نەگەڕێتەوە شار و ببێتە کیژی لادێ، ئەمەش دەرگای بەزمێکی دیکەی بەشوودانی لە گوندەکەدا بۆ باز کردەوە.