بە ئەی ئای گۆرانی دەڵێ

مەریوان سەفائەدین ستایلێکی تازە تاقیدەکاتەوە

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

مەریوان سەفائەدین هونەرمەندی دەنگخۆشی کوردستان ستایلێکی تازە تاقیدەکاتەوە و دەنگی تێکەڵی ئەی ئای کردووە.

لە ناو ستۆدیۆ و لەکاتی ئامادەکردنی بەرهەمەکەی پەیامنێری 964 دەچێتە لای و پێکەوە گوێ لە بەرهەمە تازەکەی دەگرن، مەریوان سەفائەدین دەڵێت، “ئەم بەرهەمە خۆم مێلۆدییەکەم ئامادە کردووە، تێکستی مێلۆدییەکەی هی مازیارە و مۆسیقا و بەشی ئەی ئای، هێمن رەسوڵیان کردوویەتی”.

“بۆ من شتێکی تازەیە و پێشتر لەم جۆرە ئیشانەم نەکردووە، حەزمان کرد بیروبۆچوونی گوێگرەکانمان تاقی بکەینەوە و ئەگەر ئەوان پێیان خۆش بوو، بەردەوام دەبین لەسەری”، مەریوان سەفائەدین وادەڵێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەرهەمهێنانی ئەو جۆرە بەرهەمە زەحمەت نییە بۆی چونکە پێیوایە هونەرمەند دەبێ هەموو جۆرە شێوازێک تاقی بکاتەوە، بەڵام لەو لایەنەوە قورسە کە نازانێ خەڵک تا چ رادەیەک حەزیان لێی ئەبێت.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری