خورماتوو

پەروەردە و فێرکردن؛ قوتابیان قوتابخانەکەیان پاککردەوە

سیروان خورشید – خورماتوو

لەژێر دروشمی “پەروەردە پێش فێرکردن” قوتابیانى قوتابخانەی “نالی” لە خورماتوو بە سەرپەرشتی مامۆستایانیان هەڵمەتێکی فراوانیان بۆ پاککردنەوەی پۆل و گۆڕەپانی قوتابخانەکەیان ئەنجام دا.

سەرەڕای ئەوەی قوتابخانەکە کارگوزاری تایبەت بە خۆی هەیە، بەڵام بۆ یەکەم جارە بە شێوەیەکی مەیدانی ئەم هەنگاوە دەنرێت و لە چوارچێوەی هەڵمەتەکەدا، مامۆستایان پێداویستییەکانی وەک دەستکێش و کیسی خۆڵ و خاشاکیان بۆ قوتابیان دابین کردووە و پێکەوە سەرجەم بەشەکانی قوتابخانەکەیان پاک کردەوە.

شیڤان عەلی، مامۆستا و سەرپەرشتیاری هەڵمەتەکە کە بۆ 964 قسەی کردوە و دەڵێت،” لەژێر ناونیشانی “پەروەردە پێش فێرکردن” هەستاین بە پاککردنەوەی خوێندنگاکەمان و لەم رێگەیەوە دەمانەوێت قوتابیان  فێر بکەین کە رێز لە پاکوخاوێنی بگرن، تاوەکو لە هەر شوێنێک بن ئەو شوێنە بە پاکی بهێڵنەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئامانجیان چاندنی هۆشیاری ژینگەییە لای نەوەی نوێ و هیوای خواست قوتابخانەکانی دیکەش چاویان لێ بکەن و هەنگاوی هاوشێوە بنێن.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح