زیاتر لە ملیارێک فرۆشی هەبووە
فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە 502 هەزار کەس سەردانی کردووە
964+
ئەمەل ناجی – هەڵەبجە
ئەمڕۆ دوای چوار رۆژ کۆتا رۆژی فێستیڤاڵی هەنار بوو لە پارێزگای هەڵەبجە و لەو ماوەیەدا 502 هەزار سەردانیکەر سەردانی فیشتیڤاڵەکەیان کردووە.
دوای تەواو بوونی فێستیڤاڵ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئامارەکان خرانە روو بەجۆرێک بەم شێوەیە بووە لە رووی سەردانیکەر و فرۆشی فێستیڤاڵەکە.
ئاماری کۆتایی فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە:
فرۆش: ملیارێک و هەشت سەد و بیست ملیۆن فرۆش تەنیا لەناو فێستیڤاڵ
گەشتیار و سەردانیکەر: پێنج سەد و دوو هەزار گەشتیار و سەردانیکەر
هەلی کار: هەزار و هەشت سەد خاوەنکار راستەوخۆ لەناو فێستیڤاڵ هەلی کاریان بۆ رەخسا
پێداچوونەوە: توانا نەقی