تەرمی ژنەکە دۆزراوەتەوە
لە زێی قەندیل ژنێک و دوو گەنج خنکاون
ئاکام غەفور – سۆران
سەرچاوەیەک لە بەرگرى شارستانى قەندیل بە پەیامنێرى 964ـى وت،”ئەم بەیانییە لە زێی قەندیل ژنێک و دوو گەنج خنکاون و تەرمی ژنەکە دۆزراوەتەوە و دەگەڕێن بەدوای دوو گەنجەکەشدا”.
روو داوەکە لە زێی قەندیل لە سنووری گوندی چەمێ لە قەزای هەریر روویداوە.
لە ئێستادا تیمەکانی بەرگری شارستانی بەڕێکەوتوون بۆ شوێنی رووداوەکە و دەگەڕێن بەدوای تەرمی دوو گەنجەکەدا.
نوێکردنەوە11:40 خولەک:
شاخەوان سەعید، وتەبێژى بەرگرى شارستانى هەولێر بە 964ـى وت،”تیمەکانمان گەیشتوونەتە شوێنى رووداوەکە و تەرمى ژنەکەیان هێناوەتەوە بۆ پزیشکى دادى هەولێر”.
لەبارەى دوو کەسەکەى تر، شاخەوان سەعید روونى کردەوە کە هیچ کەسێک لە شوێنى رووداوەکە نەبووە و نەیان وتووە کەسى تر خنکاوە بۆیە ئەوەى هەیە یەک کەسە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی