سلێمانی

چی خواردنی کوردیە لای ئەم دوو هاوسەرەیە

رازاو محەمەد – سلێمانی

دوو هاوسەر لەناو بازاری شاری سلێمانی بەهاوكاری یەك دوكانێكیان داناوە نانی بەیانی و کەلانە و ناوەشکێنە پێشكەشی هاوڵاتیان دەكەن.

رزگار تۆفیق خاوەنی دوکانەکە بە 964ـی وت، رۆژێك هاوسەرەكەی نەیەت دوكانەكە دادەخات و هەر ئەونا سێ چوار ژنی دیکەش لایان ئیش دەکەن و ئەو ئیعترافە دەکات کە بە بێ ئەوان هیچی پێ ناکرێت.

سەعدی رەیمیش کە هاوسەری رزگارە دەڵێت، بەبێ یەک ناتوانن ئیش بکەن هەندێک ئیشی دوکان هەیە بە ژن ناکرێت و دەبێت ئەو هاوکاری بێت.

جا ئەم دوو هاوسەرە دەم بە خەندە بە قسەی خۆیان لەسەر ئیشەکە زوو زووش بەشەڕ دێن بەڵام زۆر ئاسوودەن پێکەوە و لە ئیشەکەیاندا.

پێداچوونەوە: توانا نەقی