"دۆلار بەقسە ناشکێ"
زەیدیش دەرەقەتی دۆلار نەهات و گەڵایەک 170 هەزار دیناری تێپەڕاند
رێباز یونس – هەولێر
عەلی زەیدییش دەرەقەتی دۆلار نەهات و هێشتا پێیڕانەگیراوە، هەر رۆژەو سێعرێکە و ئەمڕۆ 100 دۆلاری ئەمریکی 170 هەزار دیناری عێراقی تێپەڕاند.
بە دابەزینی زیاتری دینار جموجۆڵ لەناو بازاڕەکانی دراوی کوردستان دروستبووە، لەناو بازاڕی دراوەکەی هەولێر ئەیوب شوانی مامەڵەکاری دراو بە 964ـی وت، “هەرچەندە عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەڵێنیدا 100 دۆلار بێنێتەوە سەر 155 هەزار دینار، بەڵام نەیتوانی، دۆلار بەقسە ناشکێ، دۆلار بە دۆلار دەشکێ”.
“عێراق رۆژانە پێویستی بە 300 ملیۆن دۆلاری کاشە، نەک مانگانە 500 ملیۆن”، ئەیوب شوانی وادەڵێت.
ئەو مامەڵەکارە پێی وایە، هەتا حکومەتی عێراق خستنەڕووی دۆلار زیاد نەکات، نرخی دینار بەرزنابێتەوە و ناگەڕێتەوە دۆخی جارانی.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری