"خۆیان لە ماڵەوە کەلوپەل دەهێنن"
خاوەنی گرووپێکی گەشتیاری: گەشتیارەکانم کەرەستەی پلاستیک بەکارناهێنن
ـ964+
ئەمەل ناجی – هەڵەبجە
خاوەنی گرووپێکی گەشتیاری گەشتیاران دەهێنیت بۆ ناوچە جیاوازەکانی کوردستان و ئەم جارە سەردانی دەرەی مەڕیان کردووە و دەڵێت، “بۆ ئەوەی ژینگەکەی پیس نەبێت تەنانەت ناهێڵم گەشتیارەکان کەرەستەی پلاستیک بەکاربهێنن.”
ئارەزوو باراوی، خاوەنی گرووپی گەشتیاری و چالاکوانێکی ژینگەیە، ئەمڕۆش لەگەڵ گرووپێک لە خوێندکاری زانکۆ ھاتۆتە گوندەکە و بە 964ـی وت: یەکەمجار ئەھاتین تەنیا چەند کەسێکمان ئەبینی کە خەڵکی گوندەکە بوون، بەڵام ئێستا بەھۆی ئاوەندانکردنەوەی گوندەکەوە گەشتیارێکی زۆر دێنە ئێرە و زۆریش فەرقی کردووە لە رووی جوانی ناوچەکەوە لە چاو سەرەتادا.
ئارەزوو باراوی وتیشی: ئێرە شوێنێکی سەختە و پێویستە ھەرکەسێک دێتە ئێرە پاشماوەکانی لەگەڵ دەستی خۆیدا بباتەوە و جێی نەھێڵێت، ئێمەش وەک گرووپەکەی خۆمان، کەرەستەی پلاستیکی بەکارناھێنین، ھەموو کەس کوپ، قاپ و کەوچکی خۆی پێیە.
پێداچوونەوە: کاکەلاو عەبدوڵا