وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم

کاتژمێر 12ـەی ئەمشەو پێشکەشکردن بۆ زانکۆلاین کۆتایی دێت

توانا نەقی

نزیکەی 10 رۆژر زانکپلاین کارا کراوە بۆ دەرچوانی پۆلی12ـەی ئامادەیی و دوای ئەوەی وەزارەت 48 کاتژمێری بۆ درێژ کردنەوە ئەمشەو کاتژمێر 12 کۆتایی دێت و رادەگیرێت.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم بڵاویکردەوە، کاتژمێر 12ـەی ئەمشەو بەرواری 26.9.2026 ماوەى پێشکەشکردن بۆ زانکۆلاین بۆ دەرچووانى 12ـەی ئامادەیی (زانستى، وێژەیی، پیشەیی، خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان) لە رێگەى وێبسایتى (regayzanko.com) کۆتایی دێت و چیتر ماوەکە درێژ ناکرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوانەى تاکو ئێستا زانکۆلاین یان پڕنەکردووەتەوە لە ئێستادا دەتوانن تاوەکو سەعات 12ـەی ئەمشەو فۆرمى زانکۆلاین تەواو بکەن و لەڕێگەى سیستەمەکەوە بینێرن.

وەزارەت روونیکردووەتەوە، دەرچوانى خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان و پیشەییەکانیش بەهەمان شێوە دەتوانن لەم چەند سەعاتەى ماوە فۆڕمى زانکۆلاین پڕبکەنەوە.