سەیارەی غاز دەبێ بچێتە کۆڵانەکان

بۆ لەمەبەدوا وەرگرتنی غازی ماڵان لە سلێمانی فۆڕمی خۆراکی ناوێ

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

سلێمانی غازی زۆرە و بۆ لەمەبەدوا چیدی وەرگرتنی غازی ماڵان فۆڕمی خۆراکی ناوێ، سەیارە دابەشکردنی غازیش، دەبێ بەخۆیان و مۆسیقاکانیانەوە بچنەناو کۆڵانەکان و گلەیی هاوڵاتیان نەهێڵن.

بابان ئەحمەد سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی بە 964ـی وت، “ئەمساڵ تاوەکو ئێستا کێشەی کەمی غازمان نییە و عەمبارەکانمان پڕن، بڕیارمانداوە بۆ ماوەی هەفتەیەک فۆڕمی خۆراک بۆ وەرگرتنی غاز لاببەین، تا بزانین لە دوایی چی روودەدات”.

ئاماژەی بەوەشکرد، بە هەموو وەکیلەکانی غازیان وتووە کە دەبێ سەیارەکانیان بچنە بەردەمی ماڵەکان و هەر هاوڵاتییەک گلەیی هەبوو، دەتوانی پەیوەندی بە لیژنەکانی قایمقامیەتەوە بکات.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری