"45 کاتژمێری بەردەوام ئیش دەکات"

ئایفۆن 18 گەیشتە هەولێر و چاوەڕوانی عاشقەکانی کۆتایی هات

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

ئایفۆن 18 گەیشتە هەولێر و بەسەر ئەو کەسانەدا دابەش کرا کە پێشتر سەرەیان گرتبووە و ناویان تۆمار کردبووە.

ئەمڕۆ هەینی 18.9.2026 تەنیا 200 دانەی گەیشتە هەولێر، شاهۆ شەریف بەڕێوەبەری کۆمپانیای ئایزۆن بە 964ـی وت، “تا ئێستا حەوت هەزار و 563 کەس ناوی خۆیان بۆ هەر سێ جۆرەکەی ئایفۆن 18 تۆمار کردووە، ئەوانەی ناوی خۆیان نووسیوە، جۆری پڕۆماکسەکەی بە 14 وەرەقە و 89 دۆلار دەکڕن، بەڵام کەسێک بیهەوێ لە بازاڕ بیكڕێ، دەبێ زیاتر لە هەزار و 700 دۆلار بدات”.

“گۆڕانکاری باش لە ناوەوەی ئایفۆندا کراوە و پاتری ئەم جۆرەی 45 کاتژمێری بەردەوام ئیش دەکات”، شاهۆ شەریف وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، جۆری چەماوەی ئایفۆن 18 مانگی داهاتوو دەگات و نرخەکەیشی لە ئایفۆنە ئاساییەکە گرانترە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری