ورچە دەستەمۆکەی پێشمەرگەکە
ورچێک و پێشمەرگەیەک موو ناچێت بە بەینیاندا
964+
هەرژین محەمەد – ئامێدی
لە گوندی بێسەپێی دەڤەری ئامێدی لە ناحیەی شێلادزێ، گەنجێک بە ناوی رێکان عسمەت، کە پیشەی پێشمەرگەیە، لە کاتی ئەرکەکەیدا ورچێکی رەشی گەورەی ئەو ناوچەیەی دەەستەمۆ کردووە.
ئەم گەنجە لەگەڵ ورچەکەدا بوونە بە برادەر و موو ناچێت بە بەینیاندا و لە کاتی ئەرکی پێشمەرگایەتییەکەیدا کە پشوو وەردەگرێت ئەم ورچە دێت بۆ لای و ئەویش بە دەست بەتاڵی ناینێرێتەوە و خواردنێکی باشی پێ دەدات و تێری دەکات.
ئەم ورچە هەرچەندە یەکێکە لە ئاژەڵە دڕەندەکان و ئازاری مرۆڤ دەدات، بەڵام وەفای ئەم پێشمەرگەیەی لە بەرچاوە کە لە کاتی برسێتیدا بە هانیەوە دەچێت و بە ئاسوودەیی دوو بە دوو پێکەوە کات بەسەردەبەن.
پێداچوونەوە: شیرین ساڵح