نرخی نەوت زیاتر بەرزبووەوە
سەروو 107 دۆلارە
نرخی نەوت هەر روو لە بەرزبوونەوەیە
توانا نەقی
دوای دابەزینی نرخی نەوت لە چەند رۆژی رابردوودا، ئەوە دوو رۆژە لەسەر یەک بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و هەر بەرمیلێک لە سەروو 107 دۆلارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 15.9.2026 و لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 107 دۆلار و 3 سەنت دیاری کراوە و نرخەکەی بەراورد بە دوێنێ ئێوارە بەڕێژەی 1.67٪ بەرزبووەتەوە.
هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی سووکی تەکساس بە 103 دۆلار و 2 سەنت مامەڵە دەکرێت و ئەویش نرخەکەی بەڕێژەی 1.80٪ بەرزبووەتەوە.
ئەم بەرزبوونەوەیەی نرخی نەوت دوای ئەوە دێت کە گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە گەرووی هورمز خەریکە پەرە دەستێنێتەوە و دوێنێ چەند کەشتییەک لە نزیک ئاوەکانی ئێران کرانە ئامانج.
لەلایەکی دیکەشەوە ئاڵۆزیەکانی یەمەن و نزیکبوونەوەی حوسیەکان لەداخستنی تەواوەتی گەرووی بابولمەندەب هۆکارێکی دیکەیە.