کیلۆی 1500 دیناری چووەتەسەر
“بۆ ماڵە خەزوران دەیبەن”؛ نرخی قاز گران بووە
964+
رێباز یونس – هەولێر
لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی سەرما نرخی قاز بەرزدەبێتەوە و تائێستا 1500 دینار گران بووە، قازفرۆشێکیش دەڵێت، “مانگێکی دیکە بازاڕی قاز بەرناکەوێ.”
شێرزاد جەوهەر قازفرۆشە لە بازاڕی پەلەوەرانی هەولێر و بە 964ـی وت: نرخی قاز هەزار بۆ 1500 دیناری هاتووەتەسەر، بەڵام سەرما بێت نرخی زیاتر دەبێت و مانگێکی دیکە بازاڕی قاز بەرناکەوێ.
شێرزاد جەوهەر باسی لە هەندێک جۆری قاز کرد و وتی، “قازمان هەیە کە بۆ بەخێوکردنن، بەڵام دەشتوانی بۆ خواردن بەکاریبهێنی و نرخیان زۆر بەرزە، هەمانە دانەی 100 بۆ 150 هەزار دینار دەکەوێت و تا 300 هەزار دیناریش دەڕوات.”