ئادەمی ورەبەرز
وێنەکەی لەسەر بەرگی کتێب نمایشکرا و دەڵێ؛ کوردستان دڵمە
964+
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
وێنەی منداڵە ورەبەرز و کۆڵنەدەرەکەی شاری هەولێر، ئادەم چیا، کە خرایە سەر بەرگی کتێبی کوردی بۆ پۆلی شەشی سەرەتایی، ئەمڕۆ نمایشکرا و خۆشی لەوێ ئامادەبوو.
ئەو قسە بۆ پەیامنێری 964 دەکات و دەڵێ، کوردستان دڵمە، ئادەم بەو تەمەنە کەمەیەوە خۆشەویستی نیشتمانی بەشێکی زۆری لە دەروونی و قسەکانی داگیرکردووە.
ئەم بڕیارە وەک رێزلێنانێک بوو بۆ کۆڵنەدان و نیشتمانپەروەریی ئەم منداڵە خاوەن پێداویستییە تایبەتە کە پێشتر بە یەک قاچ و دارشەقەکانییەوە بەشداری لە کۆبوونەوە و خۆپێشاندانەکانی پشتیوانی لە ڕۆژئاوای کوردستان دەکرد.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا