تۆمەتبارەکە کوژراوە

لە رووداوێکی تەقەکردندا لە ئەمریکا سێ قوتابی و مامۆستایەک کوژران

964+

کاکەلاو عەبدوڵا

لە رووداوێکی تەقەکردندا لە شاری بێندی ویلایەتی ئۆریگنی ئەمریکا سێ منداڵی قوتابی و مامۆستایەک کوژران.

پۆلیسی شارەکە رایگەیاند، کەسێکی تەمەن 16 ساڵ چووەتە قوتابخانەی سەرەتایی سیلڤەر رۆود و دەستدڕێژی گولـلەی کردووە و لەئەنجامدا سێ منداڵی تەمەن پێنج ساڵ، هەشت ساڵ و 11 ساڵی کوشتووە.

پۆلیس دەڵێت، کەسێکی دیکە و مامۆستایەکیش بە سەختی برینداربوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە، بەڵام مامۆستاکە گیانی لەدەستدا.

بەگوێرەی راگەیاندراوی پۆلیس، تۆمەتبارەکە لەلایەن کەسێک کە نزیک بووە لەکاتی تەقەکردنەکەدا کوژراوە.