گونەکە تەنیا بۆ جوانکارییە و هیچ فەرمانێک ئەنجام نادات

ئەو دکتۆرەی نەشتەرگەرییە دەگمەنەکەی لە هەولێر ئەنجامدا قسە بۆ 964 دەکات

964+

ئەحمەد شەمزین- هەولێر

لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نەشتەرگەرییەکی دەگمەن ئەنجامدرا بۆ دانانی گونێکی پلاستیکی، ئەو دکتۆرەی نەشتەرگەرییەکەی ئەنجامداوە وردەکارییەکەی بۆ 964 باس دەکات.

د. مستەفا عوسمان، پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەری گورچیلەو میزەڕۆ بەم شێوەیە زانیارییەکانی باسکرد

– ئەوەی کراوە دانانی گونی پلاستیکی بووە بۆ کەسێک
– کەسەکە بە زگمانگ گونی لە دەست دابوو
– کەسەکە تەمەنی نزیکەی 23 ساڵە
– ئەم گونە هیچ فەرمانێکی پێ ئەنجام نادرێت و تەنیا بۆ جوانکارییە
– ئەم گونە پلاستیکەو بۆ هەتا هەتایە ئەمێنێتەوە
– بەهۆی رێگری ئەخلاقی و ئاینییەوە نەشتەرگەری گواستنەوەی گون ئەنجام نادەین

هەموو وردەکارییەک لە ڤیدیۆکەدا هەیە پێشنیارتان بۆ دەکەین تەماشای بکەن