لە سلێمانین و دەڵێن، 12 ساڵە تاپۆن و هیچ ژیانێکیان تێدا نییە
خاوەن زەوییەکانی گەڕەکی شێخ وەیساوا داوای خزمەتگوزاری دەکەن
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
خاوەن زەوییەکانی گەڕەکی شێخ وەیساوا لە سلێمانی داوای خزمەتگوزاری دەکەن و دەڵێن، با شارەوانی هاوکاریمان بکات و ئاوەدانی بکەینەوە.
ئەمڕۆ بەشێکیان چوونە سەر زەوییەکانیان و قسەیان بۆ مایکی 964 کردووە، ئەوان دەڵێن، “لە 2014ـەوە دابەش کراون و هەمووشیان تاپۆ کراون، بەڵام تا ئێستا هیچ ئاسەوارێکی ژیانیان تێدا نییە”.
ئیبراهیم بابەشێخ یەکێک لە خاوەن زەوییەکان دەڵێت، “زیاتر لە 500 پارچە زەوییە، ئەگەر شارەوانی یان حکومەت بە جارێک بۆمان پاک بکاتەوە، ئێمەش دەتوانین بەرە بەرە دروستیان بکەین”.
“کێشەکە ئەوەیە، هیچ ژیانێکی تێدا نییە، نە ئاو، نە کارەبا، نە رێگاوبان، کەمێک باران ببارێ، کەسی لێ دەرناچێ”، ئیبراهیم بابەشێخ وای وت.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری