هەواڵەکان؛
لەبەر تەماتە رێگە داخرا و چوونە توالێتیش بەخۆڕاییە
ژووری هەواڵ
ئەمڕۆ پێنجوێن پڕ بوو لە رووداوى جۆراوجۆر، لەلایەک جوتیارانى تەماتە گردبوونەوە و رێگاى پێنجوێن سلێمانیان داخست، لەو کاتەشدا دەنگى تەقینەوەى مین و روودانى بوومەلەرزە تێکەڵى یەکتریى بوون، هەر ئەوەشنا کارەباکەشیان بۆ ماوەیەک کوژایەوە.
******
لەناو بازاڕی هەولێر چوون بۆ توالێت پارە بە کەس نەدەن، شارەوانی توالێتەکانی کردووە بە خۆڕایی و هەرکەس پارە وەربگرێ بۆ گیرفانی خۆیەتی.
******
گەڕەکی شەشەکانی تاڤگە لە سلێمانی بێ خزمەتە، دانیشتووانەکەی دەنگیان هەڵبڕی و دەڵێن، چارەیەکمان نەکەن، ژیانکردن لێرە زەحمەتە.
******
قەرار وابوو سیستەمی تاک و جوت ببێتە چارەسەر و کۆتایى بە نۆرەى دوور و درێژى وەرگرتنى بەنزین بێنێت، بەڵام ئەمڕۆ لە یەکەم رۆژی جێبەجێکردنیدا لە کەلار، دەرکەوت کە ئەم پلانەش دەردی سەرەی بەنزین چارەسەر ناکات.