هەولێر
كرێكارێك بەتەزووی كارەبا گیانی لەدەستدا
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
ئەمرۆ دوای كاتژمێر چواری عەسر كرێكارێكی بەڕێوبەرایەتی چاكردنەوەی كارەبای هەولێر لەكاتی ئەركدا كارەبا دەیگرێت و گیان لەدەستدەدا.
هاوار مورتكەیی بەڕێوەبەری كارگێڕی لە بەرێوەبەرایەتی چاكردنەوەی كارەبای هەولێر بۆ 964 وتی، ئەو كرێكارە لەگەل تیمێك چوون بۆ چاكردنەوەی كێبڵ و محاویلەیەك لەگەڕەكی هاوكاری دوای ئەوەی دەست بەكارەكە دەكەن ئەو كرێكارە بەناوی نیعمت هادی گیانی لەدەستدا.
هەژار ئەحمەد كەسوكاری كرێكارەكەیە بۆ 964وتی، باوكی سێ منداڵەو تەمەنی 59 ساڵە دوایی وەرگرتنەوەی تەرمەكە لە پزیشكی داد راستەوخۆ دەیبەینە مزگەوتی رێگای بەهەشت و نوێژ و مەراسیمە ئایینەكان ئەنجام دەدەین و لەگۆرستانی قەڵاتی نوێ دەینێژن.
پێداچوونەوە: توانا نەقی