لە ئاغجەلەر؛ 70 مەتر رێگا بە هێشووە ترێ دەپۆشرێت
964+
عەزیز عەبدوڵا- ئاغجەلەر
لە نێوان کۆمەڵگای خاڵخاڵان و ناحیەی ئاغجەلەر، دیمەنێکی سەرنجڕاکێشی سروشتی و دەستڕەنگینیی جووتیاران سەرنجی شۆفێران و رێبوارانی بەلای خۆیدا راکێشاوە.
بەدرێژایی 70 مەتر لەسەر رێگاکە، دار مێ بە سیم بەندی جووتیارانەوە هەڵواسراوە. هەڵکەوتەی جوگرافیاکە و فێنکی کەشوهەواکەی، کە کەمتر لە کیلۆمەترێک لە زێی بچووکەوە دوورە، وایکردووە ساڵانە لە وەرز و کاتی پێگەیشتنی ترێدا، هێشووەکان بەسەر رێگاکەدا شۆڕ ببنەوە.
ئێستا کە وەرزی پێگەیشتنی ترێیە، باغەکە بەرهەمێکی باشی گرتووە و بڕیارە ئەم دیمەنە سەرنجڕاکێشە تا کۆتایی وەرزەکە بە ڕووی ڕێبواراندا کراوە بێت.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح