زۆرینە رازی بوون
لە هەشتی شەو سەرتاشەکانی زاخۆ دایدەخەن
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
بەپێی بڕیارێکی نوێ، سەرتاشخانەکانی زاخۆ دەبێت لە کاتژمێر 8:00ی شەو کارەکانیان کۆتایی پێبهێنن و دوای ئەو کاتە دوکانەکانیان دابخرێ، تەنیا شەممە و پێنجشەممە بەردەوام کراوەن.
ژمارەی سەرتاشەکانی زاخۆ 738 سەرتاشە، 666 کەسیان بڕیاریان وابووە پابەندبن بە بڕیارەکەوە.
ئەم بڕیارە لە چوارچێوەی رێکخستنی کاتی کارکردنی سەرتاشخانەکاندا هاتووە و دەستە پەیوەندیدارەکان چاودێری جێبەجێکردنی دەکەن، بەڵام زۆرینە لەگەڵ ئەو بڕیارە بوون کە لە زاخۆ دراوە.
خاوەن سەرتاشخانەکان و کارمەندانی ئەم بوارە پێویستە پابەندی کاتی دیاریکراو بن و لە دوای کاتژمێر 8:00ی شەوەوە خزمەتگوزارییەکانیان بوەستێنن.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا