سلێمانی

80 داهێنانی قوتابیان لە پێشانگایەکدا نمایش کرا

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

قوتابیانی قوتابخانەکانی سنووری سلێمانی داهێنانی جۆراوجۆریان کردووە و 80 لە نمونەی ئەو داهێنانانە لە پێشەنگایەکدا نمایش کران.

گۆڤان رەجەب وتەبێژی پێشانگاکە بە 964ـی وت، سەرجەم داهێنانەکان نمایش دەکرێن و دواتر باشترینیان هەڵدەبژێرن و خەڵاتیشی لەسەرە.

قوتابییەک داهێنانێکی نمایش کردووە کە لە رێگەی موگناتییسەوەە ئەگەر ئۆتۆمبێلێک لە خێرایی خۆی زیاتر لێبخوڕێت ئەوە شەقامەکە خۆی ئاگاداری دەکاتەوە و ئۆتۆمبێلەکە هێواش دەبێتەوە.

دانەیەکی دیکەش داهێنانەکەی لە بواری ئاو و ئاوەڕۆدایە و دەڵێت، لە ناو سیتییەکان دەتوانن ئاوەڕۆکەیان دووبارە بەکاربهێننەوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی