لە گوندێکی دەربەندیخان

دەستبەسەر ژمارەیەک داری بڕدراو دا گیرا؛ “داربڕەکان دیار نین”

فەرهاد حەسەن

پۆلیسى دارستان و ژینگەى سلێمانی بڵاویکردەوە، بەشەکەیان لە دەربەندیخان توانیویانە دەست بەسەر ژمارەیەک داری بڕدراودا بگرن و داربڕەکانیش نادیارن و بەدوایاندا دەگەڕێن.

لە ئەنجامى دەرچوونى مەفرەزەیەکى بەشى پۆلیسى دارستان و ژینگەى دەربەندیخان بەسەرپەرشتى ئەفسەرى بەشەکەیان بەمەبەستى چاودێرى و کێوماڵى سنورەکانى ناوچەى شەمێران و تاوەگۆزى، توانرا لە سنورى هەریەک لە گوندەکانى کانى کەوە و بیمارۆک دەست بەسەر ژمارەیەک دارى بڕدراودا بگرن.

پۆلیس دەڵێت، کاتێک مەفەزەکەیان چووەتە شوێنەکە هیچ کەسێک لەوێ نەبووە، بەڵام ئاماژەی بەوەکردووە کە پەڕاو رێکخراوە و لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون دەستىپێکردوە بە ئامانجى دۆزینەوەى کەسانى سەرپێچیکار .