بە تەنیا یەک دۆلار بووە خاوەنی لاپتۆپێک
داشکاندنی “بلاک فرایدەی” بووە خێروبەرەکەت بۆ باوک و کوڕێک
ریباز یونس – هەولێر
بەبۆنەی بلاک فرایدەیەوە یەکێک لە دوکانەکانی فرۆشتنی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان هەر لە شەوەوە رایگەیاند کە بۆ ئەمڕۆ داشکاندنێکی خەیاڵی دەکات بەجۆرێک کە نارخی لاپتۆپێک دادەبەزێت تەنیا بۆ یەک دۆلار.
ئالان ئەسعەد، یەکەم کەس بوو سوودمەندبوو لە داشکاندنەکە بۆ 964 قسەی کرد و وتی، لاپتۆپێکم کڕیوە، کە نرخەکەی لە 495 دۆلارەوە بووە بە 60 دۆلار و بۆ ماوەی ساڵێک چاوەڕێم کردووە و لاپتۆپەکە بۆ کاری ئۆفیس و خوێندن بەکاردەهێنم.
ئازاد محەمەد، کڕیارێکی دیکەیە کە سوودمەند بووە لە داشکاندنەکەو تەنیا بە یەک دۆلار لاپتۆپێکی بۆ کچەکەی کڕیوە، دڵی زۆر خۆشە و دەڵێت، هەر بەڕێکەوت لاپتۆپەکەم هەڵگرت و وامزانی نرخەکەی 100 دۆلارە کەچی یەک دۆلار بوو، کوڕەکەشی لەگەڵ خۆی هێناوە و ئەویش تابلێتێکی کڕیوە و باوک و کوڕ بەدڵی خۆیان بازاڕیان کردووە و دەڵێن، لە شەوەوە هەر چاوەڕێ بووین و تێر نوکتەمان گێڕاوەتەوە و قسەی خۆشمان کردووە
پێداچوونەوە: ژێوار خدر