مەرزەکە دابخرێت ناتوانن بێنە تەوێڵە

دەستگێڕەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەستیان لەسەر دڵیانە و نایانەوێت مەرزی شوشمێ دابخرێت

964+

ئەمەل ناجی – 964

بەداخستنی مەرزی شوشمێ، ژنانی دەستگێڕی رۆژهەڵاتی کوردستان یەکێکن لەو چینانەی زیانیان بەردەکەوێت کە رۆژانە دێنە تەوێڵە و کەلوپەلەکانیان ساغدەکەنەوە.

رۆژانە دەیان خانم لە مەرزی شۆشمێوە دێنە ناو بازاڕی تەوێڵە و بابەتی خواردن و وشکە دەفرۆشن، و بژێوی ژیانیان لەسەر ئەوەیە.

فەرخی ئەمینی یەکێکە لەو دەستگێڕانەی رۆژهەڵاتی کوردستان و دەڵێت، “زۆر زەرەرمەند دەبین 100 ماڵی رۆژهەڵات لەسەر ئەم رێگایە نان دەخۆن.

فەرخی ئەمینی دەشڵێت، هەفتەی جارێک بە فەرمی لە شوشمێوە دێم و ئیستا دوشاو و رووبەهەنار و گوێزم هێناوە، شتەکانیشم لە تەوێڵە ساغ دەکەمەوە، ئەمە بۆ ئێمە ناخۆشە کە مەرزەکە دابخرێت.

بەپێی بڕیاری عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، دەبێت سەرجەم دەروازە نافەرمییەکان دابخرێن لە تەواوی عێراق و بەوانەی لە هەرێمی کوردستانیشدان و مەرزی شوشمێش یەکێکە لەو مەرزانە.

دوێنێ پێنجشەممە مەرزی پشتە یەکەم مەرزی هەرێمی کوردستان بوو کە حکومەتی عێراق دایخست.

پێداچوونەوە: کاکەلاو عەبدوڵا