لەسەر 40 لیترەکە روونکردنەوەیان داوە

بەڕێوەبەرایەتی کانزاکان: راست نییە، هیچ بڕە بەنزینێک بۆ بەنزیخانەکان نامێنێتەوە

ژووری هەواڵ

بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی هەولێر لەسەر بەنزینی 750 دیناری روونکردنەوەی داوەو دەڵێت ئەوەی دەمێنێتەوە نادرێت بە بەنزیخانەکان و بۆ شۆفێرانە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە قسەو باسی ناو خەڵکی بیستووە کە وتوویانە ئەو ئۆتۆمبێلانەی کەمتر لە 40 لیتر بەنزین وەردەگرن، بەنزینە زیادەکە بۆ بەنزیخانەکان دەبێت، بۆیە ئێستا روونکردنەوەیان داوەو دەڵێن وانییە، هەر ئۆتۆمبێلێک چەندی بەنزین وەرگرت ئەوەندە لای ئەوان حیسابە.

روونکردنەوەکە ئەم وردەکارییانەی تێدایە:
ئەو بڕە بەنزینە راستەقینەی کە لە بەنزینخانەکان دەدرێت بە ئۆتۆمبیلەکان لە لای ئیمە دیارە و کۆنترۆڵکراوە لە رێگای خوێندنەوەی ژمێرەر (عداد)کانی بەنزین پێش دابەشکردنی بەنزین و دوای دابەشکردنی بەنزین لەئە ستۆى بەنزینخانە دیتە خواره‌وه.
برى 40 لترەکە کە بەکارتی سووتەمەنی دابەش دەكریت تەنیا بۆ حسابی شۆفیرانه، بەڵام بۆ ووردبینی حساباتمان لەگه‌ڵ بەنزینخانەکان ئێمە پشت بە ئەو بڕە راستەقینە دەبەستین کە دەدرێت بە شۆفيران.
دەمانەويت هەموولايه‌ك دڵنیابکەینەوە ئەو بڕە بەنزینەی کە دەمێنێتەوە لە هەندێک ئۆتۆمبێل بەهیچ شێوەیەک بۆ بەنزیخانەکان نابێت، بەڵکو رۆژی دواتر بۆ هاوڵاتیان دابەش دەکرێت.