لە شارەزوور

ئەو ماتۆڕانەى خەڵکیان بێزار دەکرد دەستیان بەسەرداگیرا

وریا فەتاح

لیژنەى ئەمنى شارەزوور و هاتوچۆى قەزاکە، هەڵمەتێکیان بۆ ئەو ماتۆڕسکیل و ئۆتۆمبێلانە دەستپێکرد کە ببونە هۆى بێزارکردنى خەڵک و 31 دانەیان رەوانەى گەراجى دەستبەسەرداگرتن کرد.

هاتوچۆى سلێمانى بڵاوى کردەوە، لە هەڵمەتى نەهێشتنى سەرپێچى و دیاردە دزێوەکان، لیژنەى ئەمنى و مەفرەزەکانى هاتوچۆى شارەزوور، دەستیان لەسەر 28 ماتۆڕسکیل و سێ ئۆتۆمبێل دا گرت.

روونیشى کردووەتەوە کە سەرجەمیان رەوانەی گەراجی دەست بەسەرداگرتن کراون بەمەبەستی لێپرسینەوەی یاسایی.