هەواڵەکان
شێوەکاران شۆستەکان رەنگ دەکەن و 36 کۆچبەری هەرێمیش لە لیبا ئازاد کران
964+
ژووری هەواڵ
چایچییەکى هەولێر کە زیاتر لە سێ دەیەى تەمەنى لەگەڵ کترى و قۆریى و پیاڵە بەسەربردووە، لە رێگەى دروشمێکەوە کە دەڵێت،”چایەک بخۆن خەمێ مەخۆ”، بازاڕى خۆى گەرم کردووە.
لە کارێکى خۆبەخشانەدا و لەژێر تینى گەرماى چەمچەماڵدا، ژمارەیەک لە شێوەکاران و ئەندامانی کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی چەمچەماڵ، قۆڵیان لێهەڵماڵى و بە فڵچەکانى دەستیان، شۆستەى شەقامەکانى شارەکەیان رەنگ کرد، کاسبکارانى ناوبازاڕیش بە پێشکەشکردنى چایى و ئاو، هاوکار و هەماهەنگ بوون.
خوێندن و خوێندەواری تەمەن ناناسێت و هەرکەی دەست پێ بکەیت درەنگ نییە بۆ ئەوەی ئامانجەکە بپێکی، جا لەوە خۆشتریش نییە حەسرەتێکی وەهات لە دڵدا بووبێت و بە منداڵی و گەنجی نەتوانیبێت ئێستا شانی بدەیتە بەر و خۆت فێری خوێندەواری بکەی. رێکخراوێکی سلێمانی ژمارەیەکی زۆر لە ژنانی بەتەمەنی کۆکردووتەوە و فێری خوێندنەوە و نوسینیان دەکات.
کۆچی کوردان وا بە کاروان دێ لەڕێی شارانەوە رۆژ بە باری قورس و برسی، شەو لەبەر بارانەوە، هەرچەندە ئەم شیعرە بۆ سەردەمی دەربەدەری کورد نوسراوە ئێستاش بە سەدان گەنج رۆژانە خۆیان دەدەن بە رێگای هاتو نەهات و لە وڵاتان دەگیرێن و ئازار دەدرێن، ئەوەتا 36 گەنجی هەرێمی کوردستان کە لەلایەن میلیشیاکانی لیبیاوە دەستگیر کرابوون ئازاد کران و ئێستا لە شوێنێكی سەلامەتن، هێشتا 20 گەنجی تری ئەم هەرێمە لەو وڵاتە بێشەروشوێن و بێ سۆراغن.