"گاڵتە بە خەڵک دەکەن و مانگێکی دیکە لێمان دەستێننەوە"
دانیشتووانی کەرکوک بڕیارەکەی قایمقامیان بەدڵ نییە
کاروان ساڵحی – کەرکوک
دانیشتووانی کەرکوک بڕیارەکەی قایمقامیان بەدڵ نییە و دەڵێن، با نرخی ئەمپێرێک کارەبای مۆلیدە بکاتە 10 هەزار دینار نەک 15 هەزار.
سەرەڕای ئەوی قایمقامیەتی کەرکوک بە کیتابێکی رەسمی بڕیاریدا نرخی ئەمپێرێک کارەبای مۆلیدە لە 18 هەزار دینارەوە بکاتە 15 هەزار دینار، بەڵام خۆپیشاندان لە چەند گەڕەکێک هەر بەردەوامە و لە گەڕەکی شۆرجە خۆپیشاندەران بەشێک لە شەقامەکەیان گرتووە.
چەند خۆپیشاندەرێک قسەیان بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێن، “گاڵەتە بە خەڵک دەکەن و بەس بۆ ئەوەیە شەقام دامرکێتەوە، ئەگینا مانگێکی دیکە هەر لێمان دەستێننەوە”.
ئەوان پێیانوایە سێ هەزار دینار کەمە و با بیکەن بە 10 هەزار دینار بۆ هەر ئەمپێرێک کارەبای مۆلیدە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری