وریا بن "پێشهاتێکی گوماناوی"یە
ئێران بێدەنگی شکاند و ئیدانەی هێرشە درۆنییەکەی سەر نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کرد
فەرهاد حەسەن
ئێران ئیدانەی ئەو هێرشە درۆنییەی کردووە کە کراوەتە سەر نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئەم رووداوەش بە “پێشهاتێکی گوماناوی” وەسف دەکات.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە رێگەی ئاژانسی فەرمیی (ئێرنا)وە، دوو پەیامی گرنگی سەبارەت بە هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە، یەکەمیان بە توندی ئیدانەی بە ئامانجگرتنی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق دەکات کە لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە (درۆن) ئەنجامدراوە.
لە دووەم پەیامیشیدا هۆشداری لە “پێشهاتێکی گوماناوی” دەدات و رایگەیاندووە، کە پێویستە بەوپەڕی وریایی و وردییەوە مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت.
بەپێی راگەیەندراوێکی دژە تیرۆری کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 17.8.2026 لە کاتژمێر 00:28، دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو لە جۆری (حەدید-110) لە دیوی سنووری وڵاتی ئێرانەوە ئاڕاستەی باڵەخانەی نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن لە قەزای پیرمامی پارێزگای هەولێر کراون.
وەک دژە تیرۆری کوردستان باسی کردووە، درۆنەکان هیچ زیانێکی گیانیان لێ نەکەوتوەتەوە.