دیمەنی نمایشی سەربازی یەکێک لە حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان _ وێنە: پێگەی دیموکرات
تاران و به‌غدا رێككه‌وتوون
حزبه كوردییه‌كانی رۆژهه‌ڵات له هه‌رێمی کوردستان دوورده‌خرێنه‌وه؟
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
باڵیۆزخانه‌ی ئێران له به‌غدا ده‌ڵێن، رێككه‌وتووین حزبه كوردییه ئۆپۆزیسیۆنه‌كانی ئێران له هه‌رێمی كوردستان ده‌ربكرێن یان راده‌ستی ئێران بكرێنه‌وه.
به‌پێی پۆستێكی باڵیۆزخانه‌ی ئێران له به‌غدا، كه ئه‌مڕۆ له تۆڕی ئێكس بڵاوكراوه‌ته‌وه، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شی ئه‌منی شه‌وی رابردوو له به‌غدا له نێوان عێراق و ئێران كراوه بۆ ئه‌م بابه‌ته، به‌ڵام لایه‌نی عێراقی هیچ ورده‌كارییه‌كی له باره‌ی رێككه‌وتنه‌كه بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
باڵیۆزخانەکە لە پۆستێکدا لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس کە لەلایەن تۆڕی 964ـه‌وه بینراوه، ئاماژەیان بەوە کردووە کە “لە چوارچێوەی هاریکاریی ئەمنی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و کۆماری عێراق، هەردوولا لە میانی کۆبوونەوەی لیژنەی هاوبەشی ئاسایش، بە ئامادەبوونی شاندی ئێرانی و راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، رێککەوتن لەسەر دەرکردنی ئەندامانی گرووپە جوداخوازەکانی ئێران لە هەرێمی کوردستانی عێراق یان رادەستکردنیان بە ئێران”.
ئێوارەی دوێنێ دووشەممە 19.10.2026 قاسم عەبودی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، کۆبوونەوەیەکی فراوانکراوی لیژنەی رێککەوتنی هاوبەشی ئاسایشی عێراق و ئێرانی ئەنجامدابوو، لەگەڵ شاندێکی باڵای ئێران و ئەندامانی لیژنەی باڵای حکومەتی عێراق و شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ تاوتوێکردنی میکانیزمەکانی تێپەڕاندنی ناکۆکییەکانی ئێستا و هەوڵدان بۆ یەکخستنی دیدگا و بەڵێنەکان لە نێوان سێ لایەنەکەدا، بە مەبەستی داڕشتنی چارەسەری پراکتیکی کە کێشە هەڵپەسێردراوەکان چارەسەر بکات و بڕگەکانی رێککەوتنی ئەمنی جێبەجێ بکات.