حاجی ناسح بە عەرەبانەکەی
نیو سەدەیە كاری فرۆشتنی ئەزبەری و كێك و كاستەر دەكات
+964
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
لەناو كۆلانەكانی گەڕەکی سەیداوەی هەولێر ئەزبەری فرۆشێك هەیە عارەبانەكەی نیو سەدەیە بووەتە سەرچاوەی داهاتی خێزانەكەی، منداڵان لەكۆلانەكان بەپەرۆشیە چاوەڕێی دەكەن.
حاجی ناسح ئەزبەری فرۆش بۆ 964 وتی، نزیکەی 50 ساڵە ئەم کارەیان لە باوکیانەوە بۆ ماوەتەوە و بە عەرەبانە ئەزبەری دەفرۆشێت و منداڵێکی زۆری گەڕەکەکانی هەولێر موشتەریین.
دەشڵێت، ماوەیەک وازی هێنا بەڵام لە کرێکاری کەوتووەتە خوارەوە و توانای نەماوە ئێستا تەنیا عەرەبانەکە پاڵ دەنێت و پارووی نانی حەڵال بۆ شەش منداڵ پەیدا دەکات.
حاجی دەڵێت منداڵ لە 250 زیاتری پێنییە جاری واش هەیە دوان ئەبەن بە 250 چونکە مەعاشیش کاری کردووەتە سەر ئیشەکەی ئەو.
پێداچوونەوە: توانا نەقی