ئۆکرانیا لێیداون

دوو ناوەندی گەورەی بازرگانی لە روسیا سووتان

هەژان هێرش

ئەمڕۆ دانیشتوانی مۆسکۆ کەوتوونەتە نێوان دوو ئاگری گەورە و هاوبەش، دوای ئەوەی ئاگر لە ناوەندی لۆجیستیی کۆلێدینۆی کۆمپانیای وایڵدبێریز کەوتەوە بەهەمانشێوە ئاگر لە ناوەندی دومۆدێدۆڤۆ بەرزبووەوە.

دووکەڵی چڕ ئاسمانی ناوچەکەی داپۆشیوە و بەپەلە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە رەوانەی هەردوو شوێنەکە کراون بۆ کۆنتڕۆڵکردنی رووداوەکان.

ئەمەش لە کاتێکدایە شارەوانی موسکۆ رایگەیاند؛ کە شەوی رابردوو پایتەخت بە 600 درۆن لەلایەن ئۆکرانیاوە کراوەتە ئامانج.