چۆن تەندروستانە بەڕۆژوو بین؟

964+

ئێستا کە مانگی رەمەزانە، مسوڵمانان لە نزیکەی سپێدەی بەیانەوە تاوەکو لێڵایی ئێوارە خۆیان لە خواردن و خواردنەوە بەدووردەگرن، ئەوەش نزیکەی 14 کاتژمێر بەڕۆژووبوونە کە لە رووی تەندروستیەوە جەستەی مرۆڤ تووشی وشکبوونەوە دەکات، بەڵام ئایا چۆن دەکرێت مسوڵمانان تەندروستانە بەڕۆژوو بن؟

964 گەڕانی کرد بەناو توێژینەوەکان لەبارەی بەڕۆژووبوون، ئەمانەی خوارەوە باشترین رێنماییەکانن.

1. بە پارشێونەکردن خۆت زەرەر دەکەیت

وەکو چۆن “نانی بەیانی بەسوودترین خواردنی رۆژەکەیە”، پارشێویش بەسوودترین ژەمی رەمەزانە بۆ شێدارمانەوەی جەستە.

2. لە ژەمی ئێوارەدا خۆت مەکوژە

ژەمی ئێوارە فێستیڤاڵ نییە هەرچی لەسەر سفرە بوو بیخۆیت، بە هێواشی چێژ لە پارووەکان ببینە و جەستەشت هەر وای پێخۆشە.

3. خواردنی سوورەکراو، زۆر سوێر و زۆر شیرین لە خۆت قەدەغە بکە

پرسیاری ناوێت، هەموو توێژینەوەکان دەڵێن ئەو خواردنانە تەندروست نین، بە تایبەت لە کاتی بەڕۆژووبوون.

4. پارشێوان هەتا دەتوانیت ئاو بخۆرەوە

ئەگەر بەڕۆژوو نەبیت، رەنگە رۆژانە هەشت پەرداخی ئاسایی ئاو بخۆیتەوە، لەبەرئەوە مەعیدەت فێربکە پارشێوان لە هەشت پەرداخ ئاو کەمتر رازی نەبێت.

سەرچاوەی ئەم زانیارییانە توێژینەوەیەکە لە ماڵپەڕی The Healthy Muslims بڵاوکراوەتەوە.