باڵا بەرزەکانی عامودا دەگەڕێنەوە
بالەی عامودا بەهیوای نازناوی سوریایە و دەڵێ؛ هێزێک دەبن حسابی بۆ بکرێ
ئیبراهیم حەسەن – عامودا
عامر خەلو، یاریدەدەری راهێنەری بالەی عامودا رایگەیاند، یانەکەی ئەمڕۆ لە شاری حەسەکە بەرامبەر یانەی فورات لە رەقە یاری دەکات و پاش 22 ساڵ توانییان بگەڕێنەوە بۆ خولی بالەی سوریا.
خەلو وتی، دوای رووداوەکانی ساڵی 2004ی سوریا، یانەی عامودا بۆ ماوەی 22 ساڵ لە یاریگای خۆی یاریی نەکردووە، بەڵام وەک وتی، تیمەکە بە ئامادەکارییەکی باش گەڕاوەتەوە، سەرەڕای سنوورداریی سەرچاوە داراییەکانیان.
یاریکردنی داهاتووی عامودە بەرامبەر خان شێخون لە ئیدلبە لە رۆژی هەینی، خەلو وتی، هیوادارە خۆی فیدراسیۆنی سوریا رێگە بدات یانەکە هەموو یارییەکانی لە یاریگای خۆی لە عامودە ئەنجام بدات.
یانەی بالەی عامودا بە تەنیا یانەی کوردییە لە خولی نایابی سوریادا و بە نوێنەرایەتی کورد دەکات، عامر خەلو، داوای پاڵپشتی زیاتری لە وەرزشوانان و هاندەران کرد و وتی، یانەکە ئامانجی بەدەستهێنانی نازناوی خولی سوریایە لە ساڵی داهاتوو.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا