رەمەزانێكی پڕ بەرەكەتتان بۆ دەخوازن

ئەمریكا و بەڕیتانیا و فەرەنسا و چین بە كوردی پیرۆزبايی رەمەزان دەكەن

964+
كوردستان ئەحمەد – هەولێر
لەگەڵ هاتنی مانگی رەمەزاندا، كونسوڵخانەی بەشێك لە وڵاتانی جیهان، بە زمانی كوردی پیرۆزبايی مانگی رەمەزان لە هاوڵاتیان كوردستان دەكەن.
كونسوڵخانەی فەرەنسا لە فەیسبووك وێنەیەكی منارەی چۆلی داناوە و بەكوردی و بەكورتی نوسیویەتی “رەمەزانتان پیرۆزبێت”.

كونسوڵخانەی چین لە هەرێمی كوردستان بە یەك دێڕ نوسیویەتی “بە بۆنەی هاتنەوەی مانگی رەمەزانەوە، گەرمترین پیرۆزبايی ئاراستەی دۆستانی موسوڵمان دەكەین”.

كونسوڵخانەی بەڕیتانیاش لە هەرێمی كوردستان ڤيدیۆیەكی كونسوڵی لە مزگەوتی جەلیل خەیات داناوە و بە كوردی نوسیویەتی “مانگی رەمەزان پیرۆزبێت لە سەرجەم مسوڵمانانی جیهان”.

لە لایەن خۆشیەوە كونسولخاڵەنەی ئەمریكاش نوسیویەتی ”مانگی رەمەزان پیرۆز بێت، ئەم مانگە ملیۆنان کەس لە رەچەڵەک و نەتەوەی جیاواز لە بەجێهێنانی فەریزەی رۆژوگرتندا کۆدەکاتەوە. بە ناوی کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە هەولێر و گەلی ئەمریکاوە هیوای ڕەمەزانێکی پڕ بەرەکەتتان بۆ دەخوازین”.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 23.3.2023 یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانە و هاوڵاتیان لە هەرێمی كوردستان ئامادەكاریان كردووە بۆ پێشوازی كردن لەم مانگە.