بەرپرسێکیشی بۆ فەرماندەی گشتی دەستنیشانکرد

سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق وەزیری ناوخۆی بە “کاتی” دیاریکرد

فەرهاد حەسەن

عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق، وەزیری ناوخۆی بەشێوەیەکی کاتی دیاریکرد و کەسێکیشی وەکو سکرتێری سەربازی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان دەستنیشان کرد.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بڵاویکردەوە، عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ شەممە 16.5.2026 حوسێن عەوادی، یاریدەدەری باڵای وەزارەتی ناوخۆی راسپارد، بەشێوەیەکی کاتی کاروباری وەزارەتەکە بەڕێوەببات تاوەکو وەزیرێکی نوێ بۆ جێگرتنەوەی عەبدولئەمیر شەمەری رادەسپێرێت.

جەبار نەعیمە ئەلدەبیشی وەک سکرتێری سەربازی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان دەستنیشان کرد.

عەوادی لە مانگی ئەیلولی 2020 ەوە پۆستی یاریدەدەری باڵای وەزارەتی ناوخۆی وەرگرتووە، پێشتریش وەک ئەندامی پەرلەمان کاریکردووە و سەرۆکایەتی لیژنەی وزە و سووتەمەنی بووە لە خولی سێیەمی پەرلەمان.