لەبەردەم پارێزگای کەرکوک گردبوونەوە

گەندەڵێکانی عەدنان جومەیلی چوار هەزار و 500 کرێکاری رەوانەی ماڵەوە کرد

کاروان ساڵحی – کەرکوک

گەندەڵی عەدنان جومەیلی بەردەوامە لە پاڵاوگەی بێجی ناوی 11هەزار فەرمانبەر نوسراوە بەڵام ژمارەی راستەقینەی چوار هەزار و 500 کەسن و ئێستا داوای موچە و گەڕاندەنەوە بۆ سەر کارەکانیان دەکەن.

بەشێک لەو رێژەیە لە پاڵاوگەی کەرکوک دەوامیان دەکرد وەک کرێکاری رۆژانە کاریان دەکرد لەگەڵ دەستگیرکردنی ناوبراو نێردرانەوە بۆ ماڵەوە ئێستا داوای موچەی مانەگەکانی پێشوویان دەکەن.

ئەو کارمەندانە لەبەردم بینای پارێزگای کەرکوک گردبوونەوە و داوا دەکەن مافەکانیان بۆ بگەرێتەوە بەڵام کەس وەڵامیان ناداتەوە و دەشڵێن مافیان خوراوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی