بەم گەرمای هاوینە خۆیانی لێ فێنک دەکەنەوە
کوێرەکانی رانیە بووە بە مەلەوانگەی منداڵان
964+
فەرمان مەلا حەسەن – راپەڕین
ئاوی کوێرەکانی نێو مزگەوتی گەورەی رانیە بووەتە مەلەوانگە و رۆژانە منداڵ و بە شەوانیش گەورە مەلەوانی لە نێو ئەو حەوزەدا دەکەن کە لە بەردەم مزگەوتەکەیە.
ژمارەیەک منداڵ بۆ 964 لە کات مەلەوانی قسەیان کردووە و دەڵێن، “ئەمساڵ بەهۆی بارانی زۆرەوە ئاوی کانییەکە زۆر بووە و ئەو ئاوە بۆ ئێمە بۆتە خێر و بەرەکەت و رۆژانە مەلەوانی تێدا دەکەین، بەڵام هەندێک جار لە لایەن هێزە ئەمنیەکان و دوکاندارانی نزیک ئاوەکە رێگریمان لێ دەکرێت”
وتیشیان، هەندێک کەس شوشەی شکاو دەخەنە ناو ئاوەکە بۆ ئەوەی مەلەوانی نەکەین، بەڵام ئێمە پاکی دەکەینەوە و ژینگە دەپارێزین
پێداچوونەوە: ژێوار خدر