محەمەدی حاجی مەحمود بۆ 964:
“پێشمەرگەکانی کوردستان بەبۆنەی ئەمریکاوە شەهیدبوون”
دیلان محەمەدجەزا – هەولێر
محەمەدی حاجی مەحمود سەرۆکی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان دەڵێت، “ئەوەی دۆستی ئەمریکایە زەرەرمەند بووە و پێشمەرگەکانی کوردستانیش بەبۆنەی ئەو وڵاتەوە شەهیدبوون”.
محەمەدی حاجی مەحمود باسی گرنگی دیداری مێری بۆ مایکی 964 دەکات و دەڵێت، دیدارێکی باشە بۆ کۆکردنەوەی لایەنە سیاسییەکان و تێگەیاندنی خەڵک لەسەر رووداوەکانی ئەمڕۆ.
دەربارەی ئەمریکاش دەڵێت، “ئەوەی دۆستی ئەمریکایە زەرەرمەند بووە و پێشمەرگەکانی ئێمەیش بەبۆنەوەی ئەو وڵاتەوە شەهیدبوون، رۆژئاوای کوردستانیشی تووشی کارەسات کردووە”.
دەربارەی کاراکردنەوەی پەرلەمان و پێکهێنانی حکومەتی کوردستان، محەمەدی حاجی مەحمود دەڵێت، “پارتی و یەکێتی ئەمڕۆ رێکبکەون، سبەی حکومەت و پەرلەمان هەمووی کارادەکرێتەوە”.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری