لە ئێرانیش نییە

نوێنەری بەنزینخانەکانی سلێمانی: بەنزینی کوالێتی باشمان دەست ناکەوێ

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

نوێنەری بەنزینخانەکانی سلێمانی لەوێ بوو کاتێک کۆمپانیای فۆکس، کە بەنزینی پارێزگای سلێمانی دابین دەکات روونکردنەوەی لەبارەی دابینکردن و کوالێتی بەنزین دەدا، دیلان محەمەد یەکسەر چوو پرسیارەکەی خەڵکی لێ کرد.

بۆچی بەنزین کوالێتی خراپە؟ بەهمەن قادر نوێنەری بەنزینخانەکانی سلێمانی بە 964ی وت، بەنزینی باشیان دەست ناکەوێ تەنانەت لە ئێرانیش نییە.

بەڵام وتی، هەوڵدەدەن، بەراورد بە شارەکانی دیکە، بەنزینی سلێمانی لە رووی کوالێتی نەیەتە خوارەوە، گەرچی وتی، لەرووی نرخەوە، لە 200 بۆ 400 دینار نرخی جۆرەکانی بەنزین بە کەمتر دەفرۆشرێ لە سلێمانی بەراورد بە هەولێری پایتەخت.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا