قەدەغەی هاتوچۆ رادەگەیەنرێت
لە رووداوێکی تەقەکردندا لە ئیسرائیل دوو چەکدار کوژران
964+
کاکەلاو عەبدوڵا
میدیای ئیسرائیل رایگەیاند دوو چەکدار هێرشیان کردووەتەسەر خاڵێکی سەربازیی ئیسرائیل لە شاری خەلیلی کەرتی خۆرئاوا و لە رووداوەکەدا هەردووکیان کوژراون، پێنج کەسیش برینداربوون.
سوپای ئیسرائیل رووداوەکەی بە کارێکی تیرۆریستی ناوبرد و دەڵیت، ئەو دوو چەکدارە بەنیازی هێرشێکی گەورە بوون، بەڵام هێزەکانیان لە شوێنی رووداوەکە هەردووکیانیان کوشتووە.
هەر دوای هێرشەکە بنیامین ناتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل فەرمانی بە سوپای وڵاتەکەیدا ئامادەکاری بکەن بۆ قەدەغەی هاتوچۆ لە تەواوی کەرتی خۆرئاوا.