رووداوێکی هاتوچۆ کە لە ورمێ
لە شەش مانگدا
424 کەس لە رووداوەکانی هاتوچۆ لە ورمێ گیانیان لەدەستداوە
ئەحمەد مستەفا
سەرۆکی گشتی پزیشکی دادی پارێزگای ورمێ رایگەیاند، لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 424 کەس بەهۆی رووداوەکانی هاتوچۆوە لە سنووری ئەو پارێزگایە گیانیان لەدەستداوە، کە 87 کەسیان ژن بوون.
بەپێی ئەو ئامارانەی موسا ئەدیبفەر، سەرۆکی گشتیی پزیشکی دادی پارێزگای ورمێ ئاشکرای کردووە، لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا زیاتر لە 8,500 کەس لە رووداوەکانی هاتوچۆدا برینداربوون.
ئەدیبفەر رایگەیاندووە، رێژەی بریندارەکان بەهۆی رووداوەکانی هاتوچۆوە، بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو، 6% زیادیکردووە.
لە بەشێکی دیکەی ئامارەکانی پزیشکی دادیشدا هاتووە، لەو ماوەیەدا 30 کەس، کە 13 کەسیان ژن بوون، بەهۆی سووتانەوە گیانیان لەدەستداوە.