خودا متمانەیەکی گەورەی بە ئێوە بەخشیوە
بۆ یەکەمجار پاپای ڤاتیکان پەیامێکی ڤیدیۆیی بۆ گەنجانی عەنکاوە دەنێرێت
964+
ژووری هەواڵ
پاپا لیۆی چواردەهەم پاپای ڤاتیکان و رێبەری کاسۆلیکەکانی جیهان بۆ یەکەمجار پەیامێکی ڤیدیۆیی بۆ ئەو گەنجانە ناردووە کە لە دیداری عەنکاوە بەشداری دەکەن و دەڵێت: مەترسن پێتان وانەبێت بە تەنیان.
دیداری گەنجانی عەنکاوە گەورەترین کۆبوونەوەی گەنجانی کریستیانە (کلدانی، سریانی، ئاشووری، ئەرمەنی) لە عێراق و 13 ساڵە بەردەوامە، ئەمساڵیش وەک ساڵانی پێشوو هەر لە عەنکاوە لە هەولێر دەکرێت و پاپا بە تایبەت ئەم پەیامەی بۆ ناردوون.
بەشێک لە گرنگترین قسەکانی ئەمانەن:
– خودا متمانەیەکی گەورەی بە ئێوە بەخشیوە
– مەترسن و پێتان وانەبێت ئێوە بە تەنیان لەم ئەرکەدا
– من لەگەڵتانم، کڵێسا لەگەڵتانە
– بڕوابوون بە خودا بۆ ئەوە نییە خۆمان لەگەڵ زەحمەتییەکانی ژیان بگونجێنین
– ئەوە بزانین کە خودا لەگەڵمانە تەنانەت ئەگەر ئێمەش نەیبینین
– گرنگە رۆژانە کات تەرخان بکەین بۆ نوێژو نزا، لەرێی پێداگیرییەوە لە خودا نزیک ببینەوە
– دڵی خۆتان لەسەر بنەمای خۆشەویستی خودا بۆ ئێوە بچەسپێنن
– ئێوە کە رەگ و ریشەتان لە ناو خۆشەویستی داکوتاوە بەشێوەیەکی تایبەت داواتان لێکراوە بنیادنەری ئاشتی بن
– لەگەڵ ئەوانە یەکبگرن کە لە دەوروبەرتانن
– دەبێ لە ناو کەسانی دیکەشدا ئایندەیەکی پڕ لە ئاشتی هەمیشەیی بچەسپێنن
– هەرگیز گومان لە چاکەی خودا مەکەن
– مەترسن لەو رێوشوێنەی خودا بۆ ژیانی هەر یەکێکتانی داناوە
– نزا دەکەم ئەم رۆژانە نوێبوونەوەی رۆح بدۆزنەوە