لە کەرکوک
ئۆتۆمبێلێک دوای وەرگرتنی بەنزین ئاگریگرت و سووتا
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
لەناو بازاڕی کەرکوک، ئۆتۆمبێلێک دوای وەرگرتنی بەنزین ئاگریگرت و سووتا.
پەیامنێری 964 رایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا ئۆتۆمبێلێک لە جۆری ئۆپڵ ڤیکترا دوای وەرگرتنی بەنزین لە بەنزینخانەی شەرقیە، لە گەڕەکی شۆرجە ئاگری گرتووە و بەتەواوی سووتاوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، دوای چەند خولەکێک لە رووداوەکە، تیمەکانی بەرگری شارستانی و ئاگرکوژێنەوە چوونەتە شوێنەکە و ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵ کردووە، رووداوەکە زیانی گیانی نەبووە و بە سووتانی ئۆتۆمبێلەکە کۆتایی هاتووە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری