لە گوندێکی قەزای سێمێل
ئاگر لە پوش و پاوان کەوتەوە و دوکانێکی پەنچەرچی بەخۆیەوە سووتاند
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
لە گوندێکی قەزای سێمێل ئاگر لە پوش و پاوان کەوتەوە و دوکانێکی پەنچەرچی بەخۆیەوە سووتاند.
ئاگرەکە لە دەشتی گوندی مەرینای سەربە قەزای سێمێل کەوتەوە، دواتر تەشەنەکرد و گەیشتە دوکانی پەنچەرچییەک و کارگەیەکی نزیک ئەو دوکانە، تیمەکانی بەرگری شارستانی و خەڵکی ناوچەکە فریای کارگەکە کەوتن، بەڵام دوکانەکە سووتا و زیانی زۆری بەرکەوت.
هاوڵاتیان و تیمەکانی بەرگری شارستانی پێکەوە سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە و ساردکردنەوەی شوێنەکەن، تا ئێستا هۆکار و زیانەکانی ئاگرەکە بەوردی نەزانراوە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری
+2